Description
(مەرج نییە لەناو مرۆڤەکاندا بژیت تەنیا نەبیت.)
تەنیاییەکەی لەو تەنیاییانە نەبوو بە تێکەڵبوونی مرۆڤ ئاوەدان بکرێتەوە، یان بە دووریی مرۆڤ زیاتر بێت. جۆرێک تەنیایی هەیە لە ناخدایە و پەیوەندیی بە دەرەوە نییە، ئەو تەنیاییەی لە ناخدایە خەمی گەورەی هەڵگرتووە. ئەو تەنیاییەی دەرەوە بۆ مرۆڤی دروستدەکات، کاتییە و بەرهەمی نییە. لەو جۆرە کەسانە بوو تەنیاییەکەی بەشێک بوو لە ژیان و بیرکردنەوەی، لە هەرشوێنێکی ئەم سەرزەمینە بووایە، هیچ نەدەگۆڕا. لۆمەی خۆیشی دەکرد، کە بۆچی مرۆڤێکی وایە تەنیایی بووەتە سروشتی. گوناهی خۆی نەبوو، ئەو ڕووناکییەی لە ئەودا گەشەی دەکرد، ڕووناکییەک نەبوو بەبێ تەنیاییەکی ڕاستەقینە دەربکەوێت.
(مرۆڤ ئەو کاتە خەسار بوو، فێری چاوەڕوانی بوو.)





Reviews
There are no reviews yet.