لە دیارەوە بۆ نادیار

Le Dyarewe Bo Nadyar

17,92 €

وتاری «دیار / نادیار» بە هەردوو بەشەکەیەوە لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٩٣ دا نوسراوە. تا ئێستا لە پرۆژەی کۆکردنەوەی کۆی بەرهەمەکاندا وتارێکم بڵاونەکردۆتەوە لەم وتارە کۆنتر بێت. غەمی پشت ئەم وتارە و وتارەکانی تری ئەم کتێبە کە هەندێکیان نزیکی پازدە ساڵ دواتر نوسراون، یەک غەمە. جوڵاندنی بونیادی ڕۆشنبیرییەک بۆئەوەی پێش ئەوەی دادگا دابنێت و حوکمبدات، بپرسێت و بنوارێت و بیربکاتەوە. «بیرکردنەوە لەوەی بۆ وا بیردەکەینەوە» ئەوە قیبلەنما و ئاراستەکەری بیرکردنەوەی من بووە . پرسیاری سەرەکی من لە سەرەتاوە لە دیار / نادیار و پێشتریشەوە، خوێندنەوەی ئەو بونیادە عەقڵییەبووە کە ڕۆشنبیریی کوردی لەسەر بەندە. کێشەی ئەم ڕۆشنبیرییە ئەوە نەبووە، مۆرکە ئایدۆلۆژییەکەی چییە، چەپە یان ڕاستە، دینییە یاخود مارکسی، عەلمانییە یان مەزهەبی. کێشەکەی ئەوەبووە بە هەر دیوێکدا بنوارێت یەک عەقڵییەت و یەک سیستمی ڕوانین و یەک فۆرمی بیرکردنەوەی هەبووە. ئەگەر ئەو حەقیقەتە لە ساڵی١٩٩٣دا زۆر زەق نەبووبێت، ئەمڕۆ بۆتە ڕاستییەک مەگەر تەنیا نەفام و بێباکەکان خۆیانی لێ لابدەن. لەم کولتوورەدا نە دینییەکانمان ڕۆحانیتر بوون لە بێدینییەکانمان، نە عەلمانییەکانیشمان زانستخوازتر بوون لە دینییەکانمان. ئەم کتێبە هەوڵی یەکەم و سەرەتایی منە بۆ تێگەیشتن لە ڕیشەکانی ئەو گەمەیە. ماسکەکان دەگۆڕێن و عەقڵییەتەکەی ژێرەوە هەمان عەقڵییەتە.

Heye

SKU: 2494900000297 Category: Publisher:

Danasîn

Reviews

There are no reviews yet.

Be the first to review “لە دیارەوە بۆ نادیار”

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Agahiyên din

Latin title

Le Dyarewe Bo Nadyar

Pages

320

Weight 0,45 kg
Language

Dimensions 150 × 220 mm
Publication year

2021

Binding

Hardcover

Select your currency
EUR Euro