توضیحات
لە ڕاهی ئەو ئاسمانەی خۆشت دەوێت، پێ مەخەرە سەر پلەی یەکەمی پەیژەکەت. تۆ بۆ ئەوە نەهاتبوویت… نا… عیسای برام… نا… نە بگری و نە ئاوڕی ماڵاوایی بدەوە… دەزانم چەندە نائومێد و دۆڕاو و تووڕەی لە دنیا و بنیادەمەکانی. گەر نیازتە لەم تۆفانەدا بە تەنیا بەجێمان بهێڵیت، ئەوەیان لە خوڵقی پێغەمبەرانەت ناوەشێتەوە. تێدەگەم… ڕازی دڵت دەخوێنمەوە کە پەلەتە تا کازیوەی نەداوە سەرکەویت و بەڵکوو تکامان بۆ بکەیت تۆفانەکە بخەوێنیت و نغرۆ نەبین. نا، دیارە گوێم لێ ناگریت و نیازێکی دیکەت لە دڵدایە کە هەر خۆت و ئاسمان دەیزانن. وەک پڵنگێکی بریندار بە سەر پەیژەکەدا پلەکان دەبڕیت. تا تەواو لە چاوانم ون نەبوویت، بەر لەوەی بگەم بە شوێنی بەتاڵ، لە نێو تابلۆکەدا و خاڵی لە تۆ بە خۆم و خاچەوە، ناچارم لە خەو بێدارت بکەمەوە، چونکە هەرگیز ڕەوا نییە لێرەدا کۆتایی بێت، کۆتاییەک کە من دەزانم شایستەم، بەرگەی دەگرم… بەڵام کەس ئەم تابلۆیە هەڵناواسێت و سەیری ناکات.





نقد و بررسیها
هنوز بررسیای ثبت نشده است.