بەرەو کۆتاییەکانی سەدەی خەون

Berew Kotaîyekanî Sedey Xewn

16,79 €

لە وڵاتێکی وەک وڵاتی ئێمەدا، کە هەموو شتەکان حەرامن، خۆشەویستی حەرامە، جنس حەرامە، ئازادی حەرامە، خەوبینین حەرامە…هتد. تاکە جێگایەک مرۆڤەکان بتوانن لەوێدا عاشق بن، تووڕەبن، شەڕبکەن، سۆز هەڵڕێژن، بگرین، پێبکەنن، بکوژن، سەمابکەن، خەوببینن ناو سیاسەتە. مرۆڤ لە ڕێگەی سیاسەتەوە دەتوانێت هەموو ئەو شتانە بکات و ئابڕووشی نەچێت، لە ڕێگەی سیاسەتەوە خەڵک عاشقی سەرۆک حیزب و باوکە ڕەمزییەکانی خۆیان دەبن، لە ڕێگەی سیاسەتەوە خەڵک جنێو و کوفر و تووڕەیی خۆیان بەسەر دونیا و دوژمنەکانیاندا دەبارێنن، لە ڕێگەی سیاسەتەوە هاوڕێ و هاوبیر و هاوسۆزی خۆیان دەدۆزنەوە، لە ڕێگەی سیاسەتەوە شەڕانگێزیی خۆیان بەتاڵدەکەنەوە، لە ڕێگەی سیاسەتەوە بەوانیدی پێدەکەنن، بەسەر شانیاندا سەردەکەون بۆ جێگای بەرزتر، سەرسامی خەڵک بەدەستدەهێنن، ئەگەر پیاوبن وادەکەن ژنان پێیان سەرسامبن، ئەگەر ژن بن وادەکەن پیاوان وەک قارەمان و خەباتگێڕ سەیریانبکەن. سیاسەت لە وڵاتی ئێمەدا ئەلتەرناتیڤی هەموو شتێکە، ئەلتەرناتیڤی خۆشەویستی و ئەلتەرناتیڤی ڕقە. لەبەرئەوە زۆر لە هەست و سۆزە سادەکانی مرۆڤ، لە سیاسەتدا کەناڵێکی سەلامەت و سادە بۆ خۆدەرخستن و خۆنمایشکردن دەدۆزنەوە. تۆ ناتوانیت لە خۆتەوە ڕقت لە دراوسێکەت بێت، بەڵام کاتێک ئەو سەر بە بیرکردنەوەیەکی سیاسی جیاواز بوو، سیاسەت بواری ئەو کینەیەت دەداتێ و شەرعییەتیشی پێدەبەخشێت. سیاسەت لە وڵاتی ئێمەدا… هەڵاوسانێکی عاتیفی و هەوکردنێکی دەروونییە، واتە سیاسەت نییە بە مانای هونەری ڕێکخستنی کۆمەڵگا و دروستکردنی پاشەڕۆژ، هێندەی شوێنی گوزارشت و دەرخستنی سۆز و کینە و هەڵچوونە، کایەی ئیشکردنی فیکر و ئایدیا و تیروانینەکان نییە، بوارێکە هێندەی جێگای تەقینەوەی هەستەکانە، جێگای تەقینەوەی ئایدیاکان نییە… هەزاران خەڵک کاتێک ڕوودەکەنە سیاسەت، بۆ ئەوەیە کەناڵێک بۆ ئەو کینە و عەشق و تووڕەیی و نەفرەتەی ناو خۆیان بدۆزنەوە. سیاسەت لە وڵاتی ئێمەدا ناوەڕۆکە ئایدۆلۆژییەکەی هەرچییەک بێت، دواجار هەر دەبێتە گەمەیەک، کە تەنیا لەسەر سۆز و عاتیفەی مرۆڤەکان ئیشدەکات.
لە چاوپێکەوتنێکەوە لەگەڵ ڕۆژنامەی "ڕۆژنامە"دا

بەردەستە لە کۆگا

SKU: 2494900000303 بەش: Publisher:

وەسف

پێداچوونەوەکان

تا ئێستا هیچ پێداچوونەوەیەک نەنووسراوە

یەکەم کەس بە کە پێداچوونەوەیەک بنووسیت بۆ “بەرەو کۆتاییەکانی سەدەی خەون”

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

زانیاریی زیاتر

Latin title

Berew Kotaîyekanî Sedey Xewn

Pages

279

كێش 0,395 کیلۆگرام
Language

دوورییەکان 150 × 220 میلیمەتر
Publication year

2025

Binding

Hardcover

Select your currency
EUR یۆرۆ