Beskrivning
جەنگیز ئایتماتۆف، یەکێکە لەو نووسەرە دەگمەنانەی کە بایەخێکی زۆری بەلایەنی ڕۆحی و دەروونی و میتافیزیکی خەڵکی دێهاتی و نەخوێنەواری بینەواو ساویلکە داوە…و لایەنی دێهاتیانەی بە تەکنیکێکی بەرز لە ڕۆمانەکانیدا بەرجەستە کردووە و زۆر تیایدا قاڵ بووەتەوە، چونکە نەک هەر دژواری و سەختی ژیانی گوندیاتی و چیاو چۆڵی خولقاندووە، بەڵکو تاڵاوی سیاسەتی پڕ زەبرو زەنگ و تیرۆریستی سەردەمی ستالینیشی چەشتووە و بە هەموو بوونیەوە ملی بە ژیانەوە ناوەو ئاوێتەی ژیان بووە و خۆی لەنێو خۆڵەمێشی ڕووداوەکانەوە هاتووەتە دەرەوە.
جەمیلە؛ یەکێکە لەو بەرهەمانەی ئەم نووسەرە کە لە ڕیزی شاکارەکانیدایە و عاشقانەترین چیرۆکی خۆشەویستی نێو ژیانی گوندنشینان دەگێڕێتەوە…





Recensioner
Det finns inga recensioner än.